Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:19

وەزارەتى خوێندنى باڵا زۆرترین خزمەتگوزارى لە ڕێگەى سیستمى ئەلیکترۆنییەوە پێشکەش دەکات

کوردستان TV
100%


 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەمەبەستى ئاسانکارى و کەمکردنەوەى ڕۆتین لە دامەزراوەکانیدا، لە ڕێگەى سیستمى ئەلیکترۆنییەوە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى پێشکەش بە مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەکات؛ بۆ ئەم مەبەستەش لەڕێگەى خولێکى بەڕێوەبردنى ویندۆز سێرڤەر، تواناى فەرمانبەران لەم بوارە زیاتر بەرزدەکرێتەوە.

 بە ئامادەبوونی د.تونا نەجەف محه‌مەد، بەڕێوەبەرى گشتیی کارگێڕى و دارایى، لە ڕێوڕەسمێکدا کۆتایى بە خولێکى پێشکەوتووی بەڕێوەبردنى ویندۆز سێرڤەر هات کە بۆ ماوەى دوو هەفتە لەلایەن پەیمانگەى الماجد بۆ فەرمانبەرانى بەڕێوەبەرایەتیی تەکنەلۆژیا و زانیارى/ بەشى نێتۆرک سازکرابوو و تێیدا بڕوانامە بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرا.

لە گوتەیەکدا وێڕاى دەستخۆشى بۆ ڕێکخەرانى خولەکە، بەڕێوەبەرى گشتیی کارگێڕى و دارایى ڕایگەیاند "وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زۆرترین خزمەتگوزارى بە شێوەى ئەلیکترۆنى پێشکەش بە چین و توێژەکانى سەر بە وەزارەت دەکات، لەو چوارچێوەیەدا هەریەک لە سیستمە ئەلیکترۆنییەکانى (یەکسانکردنی بڕوانامەکان، زانکۆلاین، بەدواداچوونی بەڵگەنامەکان، سەرچاوە مرۆییەکان، سێنتەرەکانی زمان، خوێندنی تایبەت، دارایی، نێردراوان و زانیاریی قوتابیان) لە دیارترین ئەو سیستەمانەن کە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشکەشى خوازیارانى دەکات و لە ڕێگەیەوە ئاسانکارى کردووە و بووەتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەى ڕۆتین لە دامەزراوەکاندا."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.