Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:14

دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا خۆی کاندید دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند، جارێکی دیکە خۆی بۆ سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کاندید دەکاتەوە و دەشڵێت، خەڵک بەم هەواڵە دڵخۆش دەبن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: پلانی هەیە جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ویلایەتەکە کاندید بکات.

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسێکیش سەبارەت بەوە کەی ڕوودەدات، ترەمپ گوتی: بەدڵنییایەوە بەمزووانە دەبێت و دوور نییە.

دۆناڵد ترەمپ گوتیشی: پێموایە خەڵک زۆر دڵخۆش دەبن بەمە، وڵاتەکەمان لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا نەبوو، ئێستا لە کاتی سەرۆکایەتی بایدن هەموو شتێکمان لەدەست دا.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمریکا ڕووبەڕووی قەیرانی ناوخۆیی و دەرەکی بووەتەوە، جەختیشی کردەوە کە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، ویلایەتەکە پێگەی خۆی لەدەست داوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.