Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:25

لە چین پردێکی 900 ساڵی بەهۆی ئاگرەوە داڕووخا

کوردستان TV
100%


پردی وان-ی مێژوویی کە تەمەنی 900 ساڵە و دەکەوێتە هەرێمی فوجیان باشووری رۆژهەڵاتی چین، سووتاو بووە خۆڵەمێش.

بەپێی هەواڵێکی گڵۆباڵ تایمز کە دەزگای پەخشی پارتی کۆمۆنیستی چینە، ئاگر لە پردی کەوانەیی کەوتووەتەوە کە لە سەردەمی شانشینی سۆنگ لە بەرد و دار دروستکراوە.

بەشی سەرەوەی پردە 900 ساڵییەکە لە 20 خولەکی ئاگرەکەدا داڕووخا.

ئاگرەکە کە پاش هەوڵێکی نزیکەی 10 کاتژمێری کوژێندرایەوە، هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتەوە.

لەم نێوەندەدا دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.

شارەزایانی بواری تەلارسازیی مێژوویی لە چین، باس لەوە دەکەن کە پێناچێت ئاگرەکە سروشتی کەوتبێتەوە.

شارەزایان جەخت لە پاراستنی پێکهاتە مێژووییە لە دار دروستکراوەکان دەکەنەوە و باس لەوە دەکەن کە کەوتنەوەی ئاگر لە پردێکدا کە لەسەر ئاوە رووداوێکی دەگمەنە و پێدەچێت بە دەستی مرۆڤ کرابێتەوە.

پردی وان کە بە پردی ئاشتیی جیهانیی ناسراوە، زیاتر لە98 مەتر درێژە کە درێژترین پردی لە بەرد و دار دروستکراوی چینە.

پێشتریش ئاگر لە پردەکە کەوتووەتەوە و ئەو بەشەی زیانی بەرکەوتووە چاککراوەتە

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.