Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:34

سبه‌ی چله‌ی هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌ ئه‌ربیلی ) به‌رێوه‌ ده‌چێت

پیران ئه‌میر
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر به‌ هاوئاهه‌نگی پاریزگای هه‌ولێر ،یـــادیـــك بــۆ گه‌وره‌ هونه‌رمه‌ند ( محه‌مه‌د ئه‌حمه‌ ئه‌ربیلی ) ئه‌سڵزاده‌كه‌ی هه‌ولێر ساز ده‌كات.
یاده‌كه‌ له‌ هولێ ڕۆشنبێری ، شه‌قامی كه‌ركوك ،كات : 5 ی ئیواره‌ سێشه‌ممه‌ 9\8\2022 به‌رێوه‌ ده‌چێت.
ئه‌ربیللی له‌ ساڵی 1933 له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌عدوناوه‌ی شاری ھه‌ولێر له‌ دایك بووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا له‌ قوتابخانه‌ی ئه‌ربیل ئولا ده‌ستی به‌خوێندن كردووه‌، به‌ڵام به‌ ھۆی خراپی بارودۆخی داراییه‌وه‌ له‌ خوێندن داده‌بڕێت و ده‌ست به‌كاركردن ده‌كات.
دواتر محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیللی له‌ ساڵی 1953 ده‌چێته‌ ئه‌ركی سه‌ربازی و دوای ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ ساڵی 1960 له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كۆماریی شاری ھه‌ولێر به‌ شوفێر داده‌مه‌زرێت و له‌ كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌ سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانی یاڵڵا شوفێر، محمه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیللی ناوبانگێكی زۆر په‌یدا ده‌كات و ھه‌ر ئه‌و كاته‌ش وه‌كو شوفێر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی كۆماریی شاری ھه‌ولێر داده‌مه‌زرێت و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گۆرانی و میوزیكه‌كانی ده‌گاته‌ وڵاتانی دیكه‌ و ھونه‌رمه‌ندانی جیھانی گۆرانییه‌كانی دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.
وه‌ك خۆی پێشتر رایگه‌یاندبوو له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1959 چووه‌ته‌ ئێزگه‌ی به‌غدا و ئه‌و رۆژه‌ یه‌كه‌م گۆرانیی به‌ناوی "مه‌ن ئه‌ربیلده‌ چختم" واتا له‌ ھه‌ولێر ده‌رچووم تۆماركردووه‌ و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م وێستگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیللی ده‌بێت و ئه‌م گۆرانییه‌ش ھه‌ر زوو به‌ گوێی ھه‌وادارانی میوزیك و گۆرانی بڵاوده‌بێته‌وه‌.
ئه‌گه‌رچی ئه‌ربیللی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك توركمان بوو، به‌ڵام به‌ھۆی تێكه‌ڵاوبوون و پێكه‌وه‌ژیانی كورد و توركمان له‌ ھه‌ولێر، وایكردووه‌ كه‌ محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیللی به‌ھه‌رسێ زمانی توركی و كوردی و عه‌ره‌بی گۆرانییه‌كان بچڕێت و بۆخۆیشی ده‌ڵێت جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تیمان نه‌بووه‌ و ھه‌میشه‌ وه‌ك یه‌ك خێزان له‌م شاره‌دا ژیاوین و ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ ھه‌موو لایه‌ك رێز له‌ خۆم و ھونه‌ره‌كه‌م بگرن و شانازیش به‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ ده‌كه‌م.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیللی كه‌ به‌ ھه‌رسێ زمانی  كوردی و عه‌ره‌بی  و توركی گۆرانییه‌كانی گوتووه‌ و به‌رھه‌مه‌كانیشی له‌ لایه‌ن گۆرانیبێژانی وه‌كوو ئیبراھیم تاتلیساس و مه‌یاده‌ حه‌نناوی و جۆرج وسوف و چه‌ند ھونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی جیھانییه‌وه‌ گوتراوه‌ته‌وه‌.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیللی باوكی شه‌ش كوڕ و سێ كچ بوو.
زۆر به‌داخه‌وه‌،ھونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیللی له‌ ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا له‌  20-6-2022 له‌ شاری ھه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.