Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 02:23

بایدن له‌ ماوه‌ 18 رۆژدا له‌ كۆرۆنا چاكبوویه‌وه‌

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی پشکنینی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نێگەتیڤ دەرچوو، کۆتایی بە کەرەنتینەکردنی هێنرا.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پزیشکی بایدن د. کیڤن ئۆکۆنۆر-ەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجامی پشکنینەکەی نێگەتیڤ دەرچووە، سەرلەنوێ پشکنینی بۆ کراوەتەوە و ئەنجامەکەی نێگەتیڤ بووە، لەبەرئەوە بایدن دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ دیدار و گەشتەکانی سەرۆکایەتیی.

لە پاش راگەیاندنی پزیشکەکەی، بایدن کۆشکی سپی بەرەو دیلاوێر جێهێشت بەمەبەستی بەسەربردنی پشووی هاوینە و لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە هەست بە باشی دەکات و گوتی: ''لە دوای 18 رۆژ پشکنینەکەم پاکە''.

بۆ یەکەمجار لە 22ی تەمووزدا، ئەنجامی پشکنینەکەی جۆ بایدن پۆزەتیڤ دەرچوو، دوای پێنج رۆژ لە بەکارهێنانی دەرمانی پاکسلۆڤید، رۆژی چوارشەممە 27ی تەمووز پشکنینەکەی نێگەتیڤ دەرچوو لەبەرئەوە گەڕایەوە بۆسەر کار، بەڵام لە 30ی تەمووزدا ئەنجامی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو بەو هۆیەشەوە دووبارە کەرەنتینە کرایەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.