وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی لە پارێزگای بەغدا راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی سەلام رۆژئاوای بەغدا، تیرۆریستێکیان دەستگیرکردووە.
باسی لەوەش کردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.