سەرایا سەلام سەربە حەشدی شەعبی رایگەیاند، تەقینەوەکەی ناو کۆگای تەقەمەنیی لە پارێزگای نەجەف، بەھۆی دزەکردنی گازی ئۆکسجینەوە روویداوە.
سەرایا سەلام کە باڵی سەربازیی رەوتی سەدرە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لە ژمارەیەک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ھەواڵی روودانی تەقینەوەیەک لە بارەگای لیوای سەرایا سەلام لە نەجەف بڵاوبووەتەوە.
راشیگەیاندووە کە تەقینەوەکە بەھۆی دزەکردنی گازی ئۆکسچینەوە روویداوە و لە ئاکامدا، ژمارەیەک کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە ھەشتی ئابی 2022، تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی تەقەمەنیی سەربە گرووپی سەرایا سەلام لە پارێزگای نەجەف روویدا.
سەرچاوە ئەمنییەکان لە عێراق رایانگەیاندووە کە بەھۆی تەقینەوەکەوە، پێنج کەس کوژراون و سێی دیکەیش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.