سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 08ـی 08ـی 2022 لە یادی 46 ساڵی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو پارتە دەکات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: له‌م ياده‌دا بە ڕێزەوە لە خه‌بات و قوربانییەکانتان ده‌ڕوانين و ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌پێناو ته‌بایی و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى نێوان هێز و لایه‌نه سياسييه‌كانى کوردستاندا به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنين.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-
بەڕێز محەمەدی حاجی مەحموود
سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
يادى چل و شه‌ش ساڵه‌ى دامه‌زراندنى حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بە گەرمی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگران و جه‌ماوه‌رى حزبه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان پيرۆز ده‌كه‌ين، هیوای سەرکەوتنان بۆ ده‌خوازين.
له‌م ياده‌دا بە ڕێزەوە لە خه‌بات و قوربانییەکانتان ده‌ڕوانين و ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى به‌ڕێزتان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌پێناو ته‌بایی و پێكه‌وه‌يى و يه‌كڕيزيى نێوان هێز و لایه‌نه سياسييه‌كانى کوردستاندا به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنين.
هیوادارين خزمەتكردنى بەرژەوەندی و ئامانجە باڵاکان و به‌ديهێنانى داهاتوويه‌كى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان، كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كان بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/8/8
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.