ڕاهێنه‌ری ئه‌ڵمانی یانه‌ی چێلسی تۆماس تۆخێل ئاشكرایكرد، ماركۆس ئەلۆنسۆ بەرگریكاری چەپی ئیسپانی یانەكه‌ی داوای لێكردوە ناوی نەخرێتە نێو پێكهاتەیەی گەڕی یەكەمی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر ئێڤەرتۆن، چونكه ئه‌و خواستی تەواوكردنی گرێبەستەكەی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌یه.
له‌مباریه‌وه ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه تۆماس توخێلی ڕاهێنەری بلوز ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ڕۆیشتنی ئەلۆنسۆ، بۆیه یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو پشکنینی پزیشکی بۆ ئه‌لۆنسۆ ئه‌نجام ده‌دات و دواتریش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌ردوولا واژوو له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی بۆكردووه گرێبەستەکەی ئەلۆنسۆ بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز و بە بڕی هه‌شت ملیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ بوونی به‌ندی ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ وەرزی سێیەم.
ئه‌لۆنسۆی ته‌مه‌ن سی و یه‌ك ساڵان له‌ساڵی دوو هه‌زارو شانزه په‌یوه‌ندی به‌ریزه‌كانی چێلسی كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه سه‌دو په‌نجا یاری ئه‌نجام داوه، گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بۆ ریزی تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بارسێلۆنا هیچ جێگرەوەیەکی گونجاوی بۆ شوێنی جۆردی ئەلبا نییە.
ڕاهێنه‌ری چێلسی: ماركۆس ئەلۆنسۆ داوای لێكردوە ناوی نەخرێتە نێو پێكهاتەیەی گەڕی یەكەمی پریمه‌رلیگ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.