Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:27

بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی جارێکی دیکە لایەنە سیاسییەکان بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردن کۆ دەبنەوە

کوردستان TV
100%

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە 10ـی 08ـی 2022 بە سەرپەرشتی سەرۆکی هەرێمی و کوردستان و بە ئامادەبوونی نێردەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی کوردستان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن کۆ دەبنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی)، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت نێردەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆببنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لایەنە سیاسییەکان پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ بکەن.

ڕۆژی 24ـی 02ـی 2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی هەرێمی بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان واژۆ كرد ڕۆژی 01ـی 10ـی 2022 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری کرا. پاشان لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپێردرا بۆ هەماهەنگیکردن لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی تاوەکو هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە سیاسییەکان ئەمە دواخراوە.

پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەیی خۆی نیشان داوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، 01ـی 07ـی 2022 سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جێنین پلاسخارت کرد و سەرۆک مەسعود بارزانی دووپاتی كردەوە كە دەبێ بەربەستەكانی بەردەم هەڵبژاردن نەمێنن و هەڵبژاردن لە زووترین كاتدا ئەنجام بدرێت و دەبێ مافی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانیش پارێزراو بێت. بۆ ئەو مەبەستەش پارتی ئامادەیە تەنانەت سبەی هەڵبژاردن بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.