Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:27

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ سۆسیالیست: جەخت لەسەر ھاوپەیمانیەتی و ھەماھەنگی پتەوی نێوانمان و سەرجەم لایەنەکان دەکەینەوە

کوردستان TV
100%


مەكتەبی سیاسی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان پیرۆزدەکات

بەبۆنەی یادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو حزبە کرد.

ده‌قی برووسكه‌ی پیرۆزبایی:

بەڕێز/ محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان..

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان..

بەبۆنەی(٤٦)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ھیوادارین بۆ بەدیھێنانی مافە رەواکانی گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە دەسکەوتەکانمان بەردەوام و ھەر لە پێشکەوتن دابن.

لەو دەرفەتەدا وێرای بەرزنرخاندنی تێکۆشان و خەباتی حزبەکەتان لە رەوتی بزووتنەوەی رزگاریخوازیماندا، جەخت لەسەر ھاوپەیمانیەتی و ھەماھەنگی پتەوی نێوانمان و سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە بۆ زیاتر پێشخستن و پتەوکردنی یەکڕیزیی و تەبایی نێوماڵی کوردستانی و پاراستنی قەوارەی یاسایی و سیاسیی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ ھاووڵاتیان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھەر سەرکەوتووبن.. 

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

٨ـی٨ـی٢٠٢٢

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.