Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 16:21

بڕیاری ناردنی پارەی قەرزی جوتیاران بۆ ساڵی 2014 درا

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 08ـی 08ـی 2022 ڕایگەیاند، بەغدا 100 ملیار دینار دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی، بۆ قەرزی ساڵی 2014ـی گەنمی جوتیاران.

شوان زراری جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: بە هەوڵ و ماندبوونی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی بازرگانی و لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، حکوومەتی عێراق بڕیاری دا بە ناردنی 100 ملیار دینار پارەی قەرزی جووتیاران بۆ ساڵی 2014.

ڕاشیگەیاند: بەغدا بڕیاری داوە کە ئەو بڕەپارەیە بخرێتە سەر حیسابی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

هاوکات دوێنێ یەکشەممە كەمال موسلم، وەزیری بازرگانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە دا کە لە کاتی گەیشتنی ئەو بڕەپارەیە هەندێک ڕێكاری بانكی هەیە پێویستە بگیرێتەبەر و دوو ڕۆژی پێویستە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی بكرێت.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.