له ئیسپانیا کە لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا، زیاتر لە 220 هێکتار زەوی دارستان سووتاوە، وڵاتهكه رووبەڕووی گەورەترین ئاگری دارستانی سەدەی 21 بووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سیستمی زانیاری ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئەورووپا (EFFIS)، ئیسپانیا خراپترین قۆناغی 22 ساڵی رابردوو بەسەر دەبات لە رووی ئاگری دارستانەوە و زیاتر لە 22 هەزار هێکتار زەوی دارستانهكان له وڵاتهكه سووتاون.
ئەو رووبەری دارستانەی لە ماوەی حەوت مانگی ئەمساڵدا لە ئیسپانیا سووتاوە، زیاترە لەو رووبەرەی لە ساڵی 2012دا سووتاوە کە زۆرترین رووداوی ئاگرکەوتنەوە له ماوهی ئهو ساڵهدا روویداوە، کاتێکیش بەراورد دەکرێت بە مانگەکانی تەمووزی ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ چوار هێندەی ساڵانی دیکە ئاگر کەوتووەتەوە.
لە کاتێکدا لە پێنج ناوچەی دارستانی ئیسپانیا ئاگرهكان بەردەوامن، هێشتا ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ نەکراوە کە لە ناوچەی سانتا کروز دێل ڤالی شاری ئاڤیلا لە ناوەڕاستی وڵاتەکە کەوتووەتەوە و زیاتر لە هەزار هێکتار دارستانی كردووهته خۆڵهمێش.
لە ئاکامی ئەو ئاگرانەی لە مانگی تەمووزدا لە ناوچەی دارستانی شاری زامۆرای ئیسپانیا کەوتوونەتەوە، لهسەدا سێی ناوچەی پارێزگاكه سووتاون.
وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا بڵاویکردەوە لهسەدا 95ی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەهۆی پشتگوێ خستنی مرۆڤەوە روویانداوە.
لە کاتێکدا ئیسپانیا رووبەڕووی گەورەترین ئاگری سەدەی 21 دەبێتەوە، میدییای وڵاتەکە بڵاویکردەوە حکوومەتی ناوەند و 17 ئیدارەی ئۆتۆنۆمی بڕی 860 ملیۆن یۆرۆ سەرچاوەیان تەرخان کردووە بۆ بەرگرتن لە ئاگر لهماوهی ئهمساڵدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.