كۆمەڵەی پزیشکانی چاو ڕاگەیه‌ندراوێكی سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەنگی چاوی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هۆشداری دایه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داواشی كرد ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه پشتگوێ بخه‌ن و بیریشی لێ مه‌كه‌نه‌وه.
کۆمەڵەی پزیشکانی چاو ڕایگه‌یاند: هۆشداری دەده‌ین دەربارەی ئەو هەڵمەتەی كه له (سۆسیاڵ میدیا) بڵاو ده‌كرێته‌وه كه باس لە گۆرینی رەنگی چاو بەشێوەی جوانکاری (تلوین العین) بە لێزەر یاخود ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی دەستکردی ڕەنگاو ڕەنگ ده‌كرێ.
ڕاشیگه‌یاند: ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە تەنها پەسندکراوە بۆ چەند جۆرێکی دیاریکراو لە نەخۆشییەکانی چاو وەك نەبوونی ڕەشکێنەی چاو ... هتد و بە هیچ شێوازێك ڕێگە پێدراو نییە بۆ مەبەستی جوانکاری ئەنجامبدرێت، چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین ماکی مەترسیدار و ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی بینین لە چاودا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه کۆمەلەکەمان بە هەموو شێوازێك ئەو ڕێکلام و بانگەشانەی بۆ جوانکاری گۆرینی رەنگی چاو دەکرێن لە سۆشیال میدیا رەت دەکاتەوە کە لەگەڵ رەوشت و بەهاکانی پزیشکی ناگونجێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بۆیە لێرەوە بەهەموو لایەك ڕادەگەینین کە ئەم جۆرە زانیارییە نادروستانە پشتگوێ بخەن و بەهیچ شێوەك نەکەونە داوی ئەم هەڵانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.