سهرۆک بارزانی پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی محهمهد حاجی مهحموود كرد به بۆنهی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.
سهرۆک بارزانی له پهیامهكهدا دهڵێت " گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم".
سهرۆک بارزانی ههروهها دهڵێت " لەم یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و تێکۆشانی ئێوە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەیە و قوربانی و ماندووبوونەکانتان بەرز دەنرخێنین".
دهقی پهیامهكهی سەرۆک بارزانی:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
برای بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا پێزانینمان بۆ ڕۆڵ و تێکۆشانی ئێوە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەیە و قوربانی و ماندووبوونەکانتان بەرز دەنرخێنین.
لەم بۆنەیەدا هیوادارین پتەوکردنی بنەماکانی برایەتی و تەبایی نێوان لایەنەکان و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان ئامانجی سەرەکیی هەموو لایەک بێت.
مسعود بارزانی
8ی ئابی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.