ئه‌مڕۆ دووشه‌م پۆلیسی ئێران كه‌سێكی ده‌ستگیر كرد كه به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر پارچه زه‌وییه‌ك 10 كه‌سی كوشتووه.
تاوانباره‌كه هاووڵاتییه‌كی ئه‌فغانییه و دوێنێ یه‌كشه‌م له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وییه‌كی كشتوكاڵی له پارێزگای كرمان له باشووری ئێران بووه‌ته شه‌ڕیان و 11 كه‌سی داوه‌ته به‌ر چه‌قۆ.
ئه‌وانه‌ی كه كوژراون شه‌شیان ئه‌فغانین و چواریشیان ئێرانین، هه‌روه‌ها كه‌سێكی تریش به سه‌ختی بریندار بووه.
تاوانباره‌كه شه‌وی ڕابردوو له كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ربازبوون له‌سه‌ر سنووری ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌ستگیركراوه.
تاوانباره‌كه له كاتی ده‌ستگیركردن جه‌ختیكردۆته‌وه كه له كاتی ڕووداوه‌كه به‌ته‌واوی هۆشی له‌سه‌ر خۆی نه‌بووه به‌هۆی كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.