نیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەم بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر به یاوهری بهرپرسانی ئیداری ههولێر پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی شەقامی 60 مەترى بەسەرکردەوە.
پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکە کە لە نزیک سەرۆکایەتى ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دەست پێ دەکات تاکو شەقامی 60 مەتری نزیک سایلۆ.
پڕۆژهكه پێک دێت لە ئاوەڕۆی سندوقی بە پێوانەی (2*2)م دووچاوە بە درێژی 1200م بە هەموو پێویستی و پاشکۆکانی لە بۆڕی بە تیرەی جیا جیا و چاڵەکانی پشکنین و ئاو وەرگرتن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر له بهسهركردنهوهكهدا دەستخۆشى لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیار و کرێکارانى پڕۆژەکە کرد.
پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی شەقامی 60 مەترى، بەگوژمەی (2,429,370,000) دوو ملیار و چوار سەد و بیست و نۆ ملیۆن و سێسەد و حەفتا هەزار دینار لەلایەن کۆمپانیای دازین بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمى کوردستان دەست بە جێبەجێکردنى کراوە، ماوەى پڕۆژەکەش (270) رۆژە، لە ئێستاشدا رێژەی لە 25% جێبەجێکراوە، بەتەواوبوونى پڕۆژەکە دەبێتە بەشێکى گرینگ لە چارەسەری کێشەی کۆبوونەوەی ئاو لە کاتی لێزمەباران بە تایبەتى لە شەقامی 30 مەترى و لەو ناوچە و شەقامانەی کە دێنەوە سەری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.