پارێزگای نه‌جه‌ف هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌می ناو كۆگای ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی باره‌گای لیوای گرووپی سه‌رایا سه‌لام له پارێزگاكه‌یان ڕاگه‌یاند.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به گرووپی سه‌رایا سه‌لام له پارێزگای نه‌جه‌ف ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه 5 كه‌س كوژران و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون.
پارێزگای نه‌جه‌ف ئاشكرای كرد: ڕووداوه‌كه سه‌ره‌تا به‌هۆی شۆڕتی كاره‌با دروستبووه له یه‌كێك له ژووره‌كانی باره‌گای لیوای سه‌رایا سه‌لام، ئه‌و ژووره‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوتڵی غازی لێ بووه گڕی گرتووه و ته‌قینه‌وه ڕوویداوه.
ڕاشیگه‌یاند: دواتر ئاگره‌كه په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ ژووره‌كه‌ی تر كه هۆڵی تایبه‌تی پزیشكی سه‌ربازی بووه و له‌وێش ته‌قینه‌وه ڕوویداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 3 له قوربانییان ئه‌ندامی به‌رگریی شارستانین، دواتریش به هه‌وڵی ئه‌ندامانی به‌رگریی شارستای توانرا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێ.
جێی باسه گرووپی سه‌رایا سه‌لام باڵی سه‌ربازی ڕه‌وتی سه‌در ئه‌وانیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو كه ته‌قینه‌وه‌كه له ئه‌نجامی دزه‌كردنی گازی ئۆكسجینه‌وه ڕوویداوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.