هاووڵاتییانی پارێزگای به‌سڕا به‌هۆی نه‌بوونی ته‌زووی كاره‌با هاتنه سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد و زۆرێك له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی پارێزگاكه‌یان داخست.
ئه‌مشه‌و سه‌دان هاووڵاتی پارێزگای به‌سڕا هاتنه سه‌ر شه‌قام به‌هۆی كه‌می ته‌زووی كاره‌با و پچڕانی به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له پارێزگاكه‌یان.
هاووڵاتییان داوای باشتركردنی دۆخی كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان كرد به‌تایبه‌تیش له‌م وه‌رزه‌ی به‌تینی گه‌رمایه كه پله‌ی گه‌رما له هه‌ندێ شوێنی پارێزگاكه بۆ سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزی به‌رزبۆته‌وه.
خۆپیشانده‌ران به‌شێك له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی پارێزگاكه‌یان داخست و تایه‌یان سووتاند و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه كه تا حكوومه‌ت به‌ڵێنیان پێ نه‌دات شه‌قامه‌كان چۆڵ ناكه‌ن.
به‌شێك له خۆپیشانده‌رانیش ڕێگای سه‌ره‌كی چوون و هاتن بۆ به‌نده‌ری ئوم قه‌سڕیان گرتووه و ڕێگه ناده‌ن هیچ بارهه‌ڵگرێكی بازرگانی به‌وێدا تێپه‌ڕێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.