سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته خسته‌ڕوو كه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در داوای ده‌كات.
نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و گۆڕینی سیسته‌می وڵات ئه‌نجام نادرێ، سه‌ره‌تا ده‌بێت چاره‌سه‌ری كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان بكرێ و دواتر له‌نێو په‌رله‌مان گفتوگۆی ئه‌م بابه‌تانه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
مالیكی ئه‌م قسانه‌ی له وتارێكدا له ساڵیادی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێن پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: عێراق وڵاتێكی فره پێكهاته‌یه و گه‌له‌كه‌شی له مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز پێكهاتوون و ناكرێ هیچ ئیراده‌یه‌ك به زۆر به‌سه‌ریدا بسه‌پێنرێ جگه له ئیراده‌ی هه‌موو گه‌ل كه ئه‌ویش له‌نێو په‌رله‌مان و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان ده‌كرێ.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و گۆڕینی سیسته‌می وڵات ته‌نیا له‌نێو په‌رله‌مان داوا ده‌كرێ، بۆیه سه‌ره‌تا ده‌بێت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و له‌نێو دانیشتنه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێ و هه‌ر بڕیارێكیش له‌نێو په‌رله‌مان درا جێبه‌جێ ده‌كرێ.
جێی باسه موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در هه‌فته‌ی ڕابردوو له وتارێكی ڤدیۆییدا داوای كردبوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی چه‌قبه‌ستووی سیاسی ئێستای عێراق، په‌رله‌مان هه‌ڵبووه‌شێنرێته‌وه و دووباره هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.