بە دروشمی (لە مردن ناترسم و خۆم هەزارجار مردووم)، کە یەکێکە لە وتە جوانەکانی هونەرمەندی جوانەمەرگ (زانیار عەدنان عوسمان) چلەی ماتەمینی ئەو هونەرمەندە لە ڕۆژی ١٤/٨/٢٠٢٢ لە گۆڕستانی پیرداود بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەڕێوەدەچێت.
لە مەڕاسیمی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵەکەدا وتاری هەریەک لە سەندیکای هونەرمەندان و بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر پێشکەش دەکرێت و بڕیاریشە بۆ ڕێزگرتن لە ڕوحی (زانیار)ـی جوانەمەرگ تاجە گوڵینەی وەفا لەسەر گڵگۆی ئەو دەرهێنەرە لاوە دابنرێت.
جێگەی باسە، زانیار عەدنان، لە دوا هەناسەکانی ژیانی سەرگەرمی دەرهێنانی فیلمێکی دیکۆمێنتاریی بوو بە ناونیشانی (نۆبەرە)، بەشێک لە دیمەنەکانی فیلمەکەشی لە نێو باغی شاردا تۆمار کردووە، بەڵام مەرگ ڕێگەی نەدا فیلمە نوێیەکەی تەواو بکات و لە فیستیڤاڵە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەکاندا نمایشی بکات.
ئا- كامران
چل مۆم لەسەر ئارامگەی زانیار عەدنانی دەرهێنەر هەڵدەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.