Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 14:18

موقتەدا سەدر: ملكەچی هیچ گەندەڵكارێك نابین

کوردستان TV
100%

موقتەدا سەدر ، رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەێنێت، ملكەچی هیچ گەندەڵكارێك نابین .

ئەمڕۆ سێشەممە 9-8-2022 موقتەدا سەدر ، رێبەری رەوتی سەدر لە ساڵیادی دەیەمی موحەرەمدا" ڕۆژی عاشورا" پەیامێكی لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق بڵاوكردەوە و رایگەیاند:ملكەچی هیچ گەندەڵكارێك نابین و هیچ گەندەڵكارێكیش فەرمانڕەواییمان ناكا.
ساڵانە لە رۆژی دەیەمی مانگی موحەڕەمدا، پەیڕەوانی شیعە مەزهەب رێوڕەسمێكی شین و ماتەم دەگێڕن بەهۆی ئەوەی لەو رۆژەدا ئیمام حوسێن و ژمارەیەك لە كەسوكار و یاوەرانی لە شەڕی كەربەلا كوژران و لەم یادەدا بە ملیۆنەها كەس لە پەیڕەوانی شیعە مەزهەب لە ئێرانەوە بەرەو كەربەلا دەچن و بەشداری بۆنەكە دەكەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.