دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، رایگەیاند : دوێنێ لەلایەن پۆلیسی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی(ئێف بی ئای)ەوە پشكنین بۆ خانووەكەی Mar-A-Lago لە فلۆریدا كراوە.
لەو بارەیەوە ترەمپ راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە :لەئێستادا خانووە جوانەكەم Mar-A-Lago لە پاڵم بیچ لە فلۆریدا گەمارۆ دراوە و لەلایەن گرووپێكی گەورەی ئێف بی ئای-یەوە داگیركراوە.
راشیگەیاند: ئەمە كاتێكی تاریكە بۆ گەلەكەمان. پێشتر هیچ سەرۆكێكی ئەمریكا شتێكی لەو شێوەیەی بەسەردا نەهاتووە.
هەروەها ئەسۆشیەتد پرێس بە پشت بەستن بەو كەسانەی زانیاریان لەسەر بابەتەكە هەیە لە هەواڵێكیدا بڵاوی كردەوە كە پشكنینەكەی ئێف بی ئای پەیوەست بووە بە لێكۆڵینەوەیەك لەبارەی ئەوەی كە ترەمپ كاتێك لە كۆشكی سپی بووە تۆماری نهێنیی بردووە بۆ ئەو خانووەی لە فلۆریدا یان نا.
ئێف بی ئای هەڵیكوتایە سەر ماڵەكەی دۆناڵد ترەمپ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.