"یار خالید حه‌مه"، وه‌كو كچۆڵه‌یه‌كی به‌هره‌مه‌ند، كه له‌م ماوه‌یه‌دا دوو كتێبی چیرۆكی مناڵانی له ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕاوه بۆ كوردی، هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ی پێشكه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی كرد.
له‌به‌رامبه‌ردا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی وێڕای پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی بۆ یار خان، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواست و به‌ڵێنی پشتگیریی پێدا له كاره‌كانی داهاتوویدا.
كتێبه‌كانی كه یار وهریگێڕاونبریتین له "لاساییكردنه‌وه" كه چیرۆكه‌كانی بیڵیی بی براونه له‌گه‌ڵ "دوو ئێسكه په‌یكه‌ره ههزهلییهكه" كه له نووسینی جانێت و ئالان نههلبێرگه ..
ئا- كامران
كچۆڵه‌یه‌كی به‌هره‌مه‌ند دوو كتێب له ئینگلیزییه‌وه ده‌كاته كوردی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.