یانه‌ی ئینته‌رمیلان به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی ئه‌لێكسیس سانچێزی هێرشبه‌ره چیلیهكهی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
یانه ئیتاڵیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه دوای گفتوگۆیه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ سانچێز، گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه، به‌مه‌ش ئه‌م هێرشبه‌ره بووه یاریزانێكی ئازاد‌و ده‌توانێت به خۆڕایی و به ئاره‌زووی خۆی په‌یوه‌ندی به هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌وه بكات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس، به‌م نزیكانه سانچێر سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات و ده‌چێته ڕیزی یانه‌ی مارسیلیا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه له‌سه‌ر ورده‌كاریه‌كانی گرێبه‌ستی نێوانیان گه‌یشته ڕێككه‌وتن.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گرێبه‌ستی سانچێز له‌گه‌ڵ مارسیلیا به بڕی سێ ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز بێت، سانچێزی ته‌مه‌ن سیی و سێ ساڵ له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆیدا، له ڕیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ڕیڤه‌رپلێت و ئودێنێزی و بارسێلۆناو ئارسناڵ و مانچسته‌ریونایتد یاری كردووه.
ئینته‌رمیلان گرێبه‌ستی ئه‌لێكسیس سانچێزی هێرشبه‌ره چیلیهكهی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.