یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاند، ئەندرێس كریستێنسنی دانیماركی و بەرگریكارە نوێیەكەی بەهۆی پێكان بەشداری لە یاری جامی خوان گامبێر لەبەرامبەر یانەی پوماس ئونامی مەكسیكی نەكردو چەند چركەیەك بەر لە یاریەكە لە پێكهاتەی بارسا دوورخرایەوە.
لەمبارەوە ئیدارەی یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئاشكرایكرد كە كریستێنسن پێكانی لە ئێسكی حەوزی هەیەو هەستی بە ئازار كردووە بۆیە لە ڕیزی تیپەكە دابڕاوە.
بەیاننامەكەی بارسێلۆنا وردەكاری و زانیاری دیكەی لەبارەی پێكانی بەرگریكارەكە بڵاونەكردەوە، كریستێنسنی تەمەن بیستوشەش ساڵ لەم هاوینەدا لە یانەی چێڵسیەوە لە پڕۆسەیەكی گواستنەوەی ئازادو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە بارسێلۆنا كردو گرێبەستی لەگەڵ یانە كاتالۆنیەكە لە حوزەیرانی ساڵی دووهەزاروبیست و شەش تەواودەبێت، ئێستاش بارسا لە ئامادەكاریدایە بۆ وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا كە شەممەی داهاتوو لە گەڕی یەكەمی خولەكەدا میوانداری یانەی ڕایۆڤالیكانۆ دەكات.
بارسێلۆنا: ئەندرێس كریستێنسن بەهۆی پێكان بەشداری لە یاری جامی خوان گامبێر نەكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.