سه‌باره‌ت به یانه‌ی بارسێلۆنا، ئیداره‌ی یانه‌كه به‌نیازه ده‌ستبه‌رداری مێمفیس دێپای هێرشبه‌ره هۆڵه‌ندیه‌كه‌ی بێت.
له‌مباره‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دهنگوباسی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه كه دێپای سه‌رقاڵی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تیپه‌كه‌ی تا گرێبه‌ستی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و له چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ئۆفه‌ری یانه گه‌وره‌كانه تا له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا په‌یوه‌ندی به ڕیزی یه‌كێك له یانه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وروپا بكات.
هه‌ر به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی، یانه‌ی یوڤێنتوس له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و یانانه‌یه كه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی دێپای بۆ ڕیزه‌كانی ده‌دات، به‌م دواییه‌ش ئیداره‌ی بارسا درێسی ژماره نۆی له‌م یاریزانه سه‌نده‌وه‌و درێسه‌كه‌ی به‌خشیه ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری پۆڵه‌ندی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی كه له‌م هاوینه‌دا ڕیزی بایرن میونشنی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به بلاوگڕانا كرد.
له وه‌رزی ڕابردووش‌دا، دێپای ته‌مه‌ن بیست وهه‌شت ساڵ به شێوه‌یه‌كی كه‌م له لایه‌ن چاڤی هێرناندیزی ڕاهێنه‌ره‌وه پشتی پێدهبهستراو پێناچێت بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ له پلانی ڕاهێنه‌ره‌كه بێت، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هێرشبه‌ره هۆڵه‌ندیه‌كه ڕیزی بارسێلۆنا به‌جێبهێڵێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.