یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتوس گه‌یشته ڕێككه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌دریان ڕابیۆی فه‌ڕه‌نسی و ناوه‌ڕاستكاری یوڤێ بۆ ڕیزه‌كانی له مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستادا.
له‌مباره‌وه تۆڕی سكای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه كه به‌رپرسانی هه‌ردوو یانه‌ی مان یونایتد‌و یوڤێنتوس له‌سه‌ر ته‌واوی ڕێكاره‌كانی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڕابیۆ بۆ ڕیزی یانه ئینگلیزیه‌كه ڕێككهوتوونهو ته‌نها چه‌ند ورده‌كاریه‌كی په‌یوه‌ست به مه‌رجه تایبه‌تیه‌كانی یاریزانه‌كه ماوه ڕێككه‌وتنی له‌باره‌وه بكرێت.
گرێبه‌ستی ئێستای ڕابیۆی ته‌مه‌ن بیست و حه‌وت ساڵ له‌گه‌ڵ بیانكۆنێری له هاوینی ساڵی داهاتوو ته‌واوده‌بێت، ئیداره‌ی تیپه ئیتاڵیه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه‌دا یاریزانه‌كه بفرۆشێت، ئه‌گینا له حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو به خۆڕایی و بێ به‌رامبه‌ر ڕیزه‌كانی تیپه‌كه به‌جێده‌هێڵێت.
له‌م هاوینه‌دا ڕابیۆ به‌شداری له هیچ یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری یوڤێنتوس له گه‌شتی ئاماده‌كاری تیپه‌كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نهكردو به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباس ئه‌م یاریزانه له ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری ڕاهێنه‌ری یوڤێ دایه.
مانچسته‌ریونایتد له‌گه‌ڵ یوڤێنتوس گه‌یشته ڕێككه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌دریان ڕابیۆی فه‌ڕه‌نسی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.