ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی هەواڵی كوژرانی كەسێكی خۆكوژی بڵاوكردەوە كە ویستبووی كاروانێكی حوسێنییە لە پارێزگای دیالە بكاتە ئامانج.
سەرچاوەكە بە سومەرییە نیوزی راگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزێكی ئەمنی گەمارۆی خۆكوژێكی لە گوندی مەیا لە پارێزگای دیالە داوە كە ویستوویەتی خۆی كاروانەكانی حوسێنییە بتەقێنێتەوە .
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە ،هێزەكە تەقەیان لە تیرۆریستەكە كردووەو ئەمیش خۆی تەقاندووەتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێك بە هێزە ئەمنییەكان بگات .
هێرشێكی خۆكوژی بۆ سەر كاروانێكی حوسێنییە لە دیالە پووچەڵكرایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.