ئەمڕۆ سێشەممە، لە زۆربەی وێستگەكانی پارێزگای كەركوك قەیرانێكی نوێی سووتەمەنی دروست بوو، كەبووە هۆی نۆرەگرتنێكی دوورو درێژی ئۆتۆمبێلەكان.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە میدیای عێراقی راگەیاندووە، نۆرەی زۆر دوورو درێژی ئۆتۆمبێلەكان دوای ئەوە دێت قەیرانێكی نوێی سووتەمەنی لە پارێزگاكە دروست بووە.
لەوبارەیەوە خەڵكی كەركوك داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن ئەو گەندەڵییەی لە وەزارەتی نەوتدا هەیە بیوەستێنن و لەو قەیرانە دووبارەبووەی سووتەمەنی رزگاریان بكەن كە كاریگەری لەسەر ژیانی هاووڵاتیان و داهاتیان هەیە.
بەیانی ئەمڕۆ لە بەنزینخانەی داقوق بە دەیان ئۆتۆمبێل بۆ بەدەستهێنانی بەرهەمی بەنزین نۆرەیان گرتبوو ،شۆفێرانیش ناڕەزایی توندی خۆیان بەرامبەر بە بێتوانایی وەزارەتی نەوت و كۆمپانیاكانی دابەشكردن دەربڕی.
لە كەركوك قەیرانی كەمی بەنزین دروست بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.