لەسەر ڕێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دارەتووی سەر بە پارێزگەی هەولێر دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری كرا كە چەند بڕگەیەكی سەرەكی لەخۆی دەگرێت.
پرۆژەكە لە گەڕەكی كوردستان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دارەتوو لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دارەتووی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر جێبەجێ دەكرێت. بڕگەكانی پێكهاتوون لە قیڕتاوكردن و دروستكردنی شەقامێكی سەرەكی كە پانییەكەی ١٥ مەترە، لەگەڵ دانانی قاڵبی كێربستۆن بە درێژایی ٤٠٠مەتر و دروستكردنی هەشت چاڵی ئاو وەرگرتن و دانانی ئاوەڕۆی لوولەیی.
ئەو پرۆژەیە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر و شارەوانیی دارەتوو جێبەجێ دەكرێت و تاوەكوو ئێستاش زیاتر لە ٧٠٪ی كارەكانی تەواو كراون.
ههولێر .. پرۆژەیەكی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوویی جێبەجێ دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.