تیمۆ ڤێرنێری ئه‌ڵمانی و هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی له جێهێشتنی تیپه‌كه‌ی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕیزی یانه‌ی لایپزیگ نزیك بۆته‌وه.
له‌مباره‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی ئاشكرایانكرد كه بڕیاروایه به‌م نزیكانه ڤێرنێر پشكنینی پزیشكی و ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانی واژووكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لایپزیگ ته‌واوبكات و به‌فه‌رمی بگه‌ڕێته‌وه ڕیزی تیپه ئه‌ڵمانیه‌كه.
هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانیه‌كان، بڕی گرێبه‌ستی ڤێرنێر له‌گه‌ڵ لایپزیگ بیستوپێنج ملیۆن و سێسه‌د هه‌زار پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی ده‌بێت، ڤێرنێری ته‌مه‌ن بیستوشه‌ش ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست له یانه‌ی لایپزیگه‌وه په‌یوه‌ندی به چێڵسی كرد‌و له دوو ساڵی پێشوو چه‌ندین نازناوی له ڕیزی یانه له‌نده‌نیه‌كه به‌ده‌ستهێنا كه دیارترینیان نازناوی چامپیۆنس لیگی ساڵی دووهه‌زاروبیست و یه‌ك بوو، به‌ڵام له ئاماده‌كاریه‌كانی بلوز بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ركه‌وتووه كه ڤێرنێر له ده‌ره‌وه‌ی پلانی تۆماس تۆخێڵی ڕاهێنه‌ری چێڵسی دایه، بۆیه یاریزانه‌كه بڕیاریدا ڕیزی یانه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه تیپی پێشووی خۆی.
تیمۆ ڤێرنێر هێرشبه‌ری چێڵسی له جێهێشتنی تیپه‌كه‌ی و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕیزی لایپزیگ نزیك بۆته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.