ڤۆیچیك چێزنی پۆڵه‌ندی و گۆڵپارێزی یانه‌ی یوڤێنتوس به‌هۆی پێكان نزیكه‌ی سێ هه‌فته له ڕیزی تیپه‌كه‌ی داده‌بڕێ.
له‌مباره‌وه ئیداره‌ی یانه‌ی یوڤێنتوس له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه چێزنی له یاری دۆستانه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی نێوان یوڤێنتوس و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دووچاری پێكان هات، دواتر پشكنینی پزیشكی بۆ گۆڵپارێزه‌كه كرا‌و ده‌ركه‌وت پێكانی له ماسولكه‌كانی ڕانی چه‌پی هه‌یه، بۆیه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی بیست ڕۆژ له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌م پێكانه‌ی چێزنی له كاتێكدایه كه یوڤێنتوس ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ یه‌كه‌م یاری خۆی له وه‌رزی نوێی خولی ئیتاڵیا، له گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه‌دا، دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو یوڤێ میوانداری ساسولۆ ده‌كات، وێڕای ئه‌م گۆڵپارێزه، هه‌ر چوار یاریزانی یوڤێنتوس، ئارسه‌ر میلۆ و ویستۆن ماكینی و پۆل پۆگبا‌و فیدریكۆ كێزا به هه‌مان شێوه دووچاری پێكان هاتوونه‌و له ڕیزی تیپه‌كه دابڕاون.
گۆڵپارێزی یانه‌ی یوڤێنتوس به‌هۆی پێكان نزیكه‌ی سێ هه‌فته له ڕیزی تیپه‌كه‌ی داده‌بڕێ
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.