ئافرەتێكی ئەمریكی بەهۆی خێرا لێخورینەوە شەش هاووڵاتی دەكاتە قوربانی.
بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، نیكۆڵ لۆرن لینتۆن-ی تەمەن 37 كە وەك پەرستار لە بەشی چاودێری چڕ كاردەكات،بەهۆی خێرا لێخورین لە شەقامێكی لۆس ئەنجلوس شەش هاووڵاتی دەكوژێت.
لەوبارەیەوە جۆرج گاسكۆن، پارێزەری ناوچەی لۆس ئەنجلۆس لە بەیاننامەیەكدا، ڕووداوەكەی بە "كارەساتبار" وەسف كردووە.
لینتۆن بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری مێرسیدس-بێنز بە خێرایییەكی زۆر لە یەكتربڕینێكی چوارڕیانی ویندسۆر لە نزیك ناوەندی شاری لۆس ئەنجلۆس لە گڵۆپی سوور دەدات و دەپەڕێتەوە،لە ئاكامی رووداوەكەشدا شەش هاووڵاتی گیان لەدەست دەدەن و زیانێكی زۆری ماددیش بە شوێنەكە و چەند ئۆتۆمبێلێك دەگەێنێ.لە نێو قوربانییانی ڕووداوەكەش ، ئافرەتێكی دووگیان و منداڵە 11 مانگەكەی و باوكی هەبوون.
هەر بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، داواكارانی گشتی ڕایانگەیاندووە، نیكۆڵ لۆرن لینتۆن بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست تۆمەتبار كراوە.
ڤیدیۆ.. ئافرەتێكی ئەمریكی لە ڕووداوێكی دڵتەزێندا 6 كەسی كوشت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.