به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگوباس، یانه‌ی پاریس سانجێرمان له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ فابیان ڕویزی ئیسپانی و ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ناپۆلی نزیك بۆته‌وه.
له‌مباره‌وه فابریزیۆ ڕۆمانۆ شاره‌زا له بواری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و ڕاهێنه‌ران له ئه‌وروپا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند كه ئیداره‌ی پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ فابیان ڕویز له‌سه‌ر ته‌واوی ورده‌كاریه‌كانی گرێبه‌ستی نێوانیان ڕێككهوتوونهو هه‌ردوولا له سه‌روبه‌ندی واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه دان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پاریس سانجێرمان له كاتێكدایه كه گرێبه‌ستی ڕویزی ته‌مه‌ن بیستوشه‌ش ساڵ له‌گه‌ڵ ناپۆلی له هاوینی ساڵی داهاتوو ته‌واوده‌بێت و یاریزانه‌كه‌ش سه‌رجه‌م ئۆفه‌ره‌كانی تیپه ئیتاڵیه‌كه‌ی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ڕه‌تكردۆته‌وه.
به‌م دواییه‌ش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بڵاویانكرده‌وه كه یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌به‌رنامه‌یدا بوو له هاوینی ساڵی داهاتوو له پڕۆسه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی ئازاد‌و بێ به‌رامبه‌ر گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره واژووبكات، جێگای باسه به‌م دواییه پاریس سانجێرمان توانی هه‌ردوو ناوه‌ڕاستكاری پۆرتوگالی ڕیناتۆ سانچێزو ڤیتینهام بگوازێته‌وه ڕیزه‌كانی.
پاریس سانجێرمان له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ فابیان ڕویزی ئیسپانی نزیك بۆته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.