هێرشبه‌ری به‌لجیكی، درایس مێرتێنز به‌فه‌رمی چووه ڕیزی یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركی و گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ یانه‌كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز واژووكرد.
دوای ئه‌م وه‌رزه‌ش ده‌كرێت گرێبه‌سته‌كه به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولا بۆ وه‌رزێكی دیكه درێژبكرێته‌وه، مێرتێنز له چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوو به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلی ته‌واوبوو و سه‌رجه‌م ئۆفه‌ره‌كانی تیپه‌كه‌ی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ڕه‌تكرده‌وه، تا دواجار ڕیزه‌كانی تیپه ئیتاڵیه‌كه‌ی جێهێشت و به‌فه‌رمی چووه ڕیزی یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای.
مێرتێنزی ته‌مه‌ن سیی و پێنج ساڵ به ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری مێژوویی یانه‌ی ناپۆلی داده‌نرێت كه له هاوینی ساڵی دووهه‌زاروسێزده له یانه‌ی ئایندهۆڤنه‌وه په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی كرد‌و له كۆی دووسه‌دو نه‌وه‌دوپێنج یاری له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان سه‌دوسێزده گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركردووه‌و شه‌ستوشه‌ش گۆڵی دیكه‌شی بۆ هاوكارانی دروست كردووه.
هه‌روه‌ها له ماوه‌ی نۆ وه‌رزی یاریكردنی له ڕیزی ناپۆلی، نازناوی جامی ئیتاڵیا‌و جامی سوپه‌ری ئیتاڵیای له ڕیزه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
هێرشبه‌ری به‌لجیكی درایس مێرتێنز به‌فه‌رمی چووه ڕیزی یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.