ڕایان گیگز ڕاهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز له دادگایه‌كی شاری مانچسته‌ری ئینگلته‌را دادگایی كرا، ئه‌ویش به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر دۆستێكی پێشووی خۆی.
گیگزی ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد تۆمه‌تباره به‌وه‌ی له ساڵانی دووهه‌زاروحه‌ڤده تا دووهه‌زاروبیست و دوو توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر كیتی گریڤیلی خۆشه‌ویستی پێشووی خۆی و ئیمای خوشكه بچووكه‌كه‌ی به‌كارهێناوه‌و ئازاری داون، به‌ڵام ئه‌ستێره‌كه‌ی پێشووی تۆپی پێی وێڵز سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
گیگزی ته‌مه‌ن چل و هه‌شت ساڵ له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی دووهه‌زاروبیسته‌وه له ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز دوورخراوه‌ته‌وه‌و دوایین یاریشی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی بولگاریا بوو له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا كه له یاریه‌كه‌دا وێڵز به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها گیگز وه‌ك یاریزان سێزده نازناوی خولی ئینگلته‌راو چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی دیكه‌ی له ڕیزی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به‌ده‌ستهێناوه .
ڕایان گیگز ڕاهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز له دادگایه‌كی شاری مانچسته‌ر دادگایی كرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.