به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی به تۆمه‌تی به‌ركارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر کاتژمێر 3ی شەو لە بەردەم تەرمیناڵ کەسێکیان بە ناوی (ش. ی. ع) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و تەرازووی کێشانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كه ڕێک خرا و ڕادەستی دادگا کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.