سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سبه‌ی چوارشه‌م بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی گرینگ سه‌ردانی شاری مووسڵ ده‌كات.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌م به هه‌لیكۆپته‌رێكی سوپای عێراق ده‌گاته شاری مووسڵ به مه‌به‌ستی ئاماده‌بوون له مه‌ڕاسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و شاره.
مسته‌فا كازمی له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا دوای پێشكه‌شكردنی وتارێك، به‌ردی بناغه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی شاری مووسڵ داده‌نێت و دواتریش ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدای پایته‌خت.
لای خۆیه‌وه نه‌جم جبووری پارێزگاری نه‌ینه‌وا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه فڕۆكه‌خانه‌ی شاری مووسڵ له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای بیانی تایبه‌ت به دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌كان دروست ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.