پسپۆڕانی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا ڕایانگه‌یاند، ئه‌م وشكه‌ساڵییه‌ی ئه‌مساڵ كه زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای گرتۆته‌وه 500 ساڵه هاوشێوه‌ی نه‌بووه.
ئه‌ندریا تۆرێتی سه‌رۆكی توێژه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی توێژینه‌وه‌كان سه‌ر به كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: وشكه‌ساڵی ئه‌مساڵ به خراپترین وشكه‌ساڵی داده‌نرێ له ماوه‌ی 500 ساڵی ڕابردوودا، هۆكاره‌كه‌شی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بارانبارینه.
ڕاشیگه‌یاند: وشكه‌ساڵی ئه‌مساڵ له وشكه‌ساڵی 2018 خراپتره كه ئه‌و كات زۆربه‌ی وڵاتانی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌وروپای گرتبووه‌وه و ڕێژه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی به ڕێژه‌ی 50% كه‌مببووه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ دۆخه‌كه ته‌واو جیاوازه و هه‌موو ئه‌وروپا دووچاری گه‌رمییه‌كی ڕاده‌به‌ده‌ر بووه‌ته‌وه و وشكه‌ساڵییه‌كی زۆر ڕووی له كیشوه‌ری ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كردووه كه كاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر ڕێژه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و وزه و ئاوی خواردنه‌وه و ژیان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌جێ ده‌هێڵێ.
به‌گوێره‌ی نوێترین داتاكانی ڕوانگه‌ی ئه‌وروپی بۆ وشكه‌ساڵی (EDO) ده‌ركه‌وتووه كه ڕێژه‌ی 45%ی خاكی كشتوكاڵی ئه‌وروپا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدایه به‌هۆی وشكه‌ساڵی و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.