وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت جەخت دەکاتەوە کە ڕێكاری یاسایی بەرامبەر بەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند: بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و بەنزین و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی وەزارەتی کرد.
ڕاشیگەیاند: بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیار و بۆچوونێک کرا.
ئاماژەی بەوەش دا کە وەزیری سامانە سروشتییەکان پێداگیریی لەسەر کوالێتی بەنزین کردەوە و داوای کرد ئەو کەسانەی دەستکاریی کوالێتی بەنزین دەکەن و بەنزین خراپ بە خەڵک دەفرۆشن، ئیجرائاتی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.