ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له هۆڵی ڕۆشنبیریی شاری هه‌ولێر چله‌ی ماته‌مینی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد و شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌ڕاسیمه‌كه به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسان و په‌رله‌مانتاران و نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان و كه‌سوكاری خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی به‌ڕێوه‌چوو.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی هونەرمەندی گەورەی كورد و شاری هەولێر دوای مانه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له نه‌خۆشخانه له ڕۆژی 20/6/2022 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیلی له ساڵی 1933 له‌دایكبووه و له ساڵی 1944 له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا و له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تای خوێندن ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و له ساڵی 1959 چووه‌ته ڕادیۆی به‌غدا و له‌وێ چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌ری تۆماركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.