وه‌زاره‌تی نه‌وتی سووریا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و گرووپه‌كانی تر به‌لایه‌نی كه‌م هه‌موو ڕۆژێك 66 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی سووریا ده‌دزن.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی سووریا ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی سووریا له ماوه‌ی 6 مانگی ڕابردوودا بریتی بووه له 14.5 ملیۆن به‌رمیل، واته به‌رهه‌می ڕۆژانه بریتی بووه له 80.3 هه‌زار به‌رمیل.
ڕاشیگه‌یاند: له‌م ڕێژه‌یه‌دا حكوومه‌تی سووریا ڕۆژانه بڕی ته‌نیا 14.2 هه‌زار به‌رمیلی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، واته هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گرووپه‌كانی تر هه‌موو ڕۆژێك بڕی 66 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی سووریایان دزیوه.
سه‌باره‌ت به به‌رهه‌می گازی سروشتیش، وه‌زاره‌تی نه‌وتی سووریا ڕایگه‌یاند: به‌رهه‌می گازی سروشتی له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بریتی بووه له نزیكه‌ی ملیارێك مه‌تر چوارگۆشه، واته به ڕێژه‌ی 11.3 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه له هه‌ر ڕۆژێكدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له به‌رهه‌می گازی سروشتی‌دا به ڕێژه‌ی 82% گه‌یشتۆته ده‌ست وه‌زاره‌تی كاره‌با.
به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی سووریا بێت له سه‌ره‌تای دروستبوونی قه‌یرانه‌كانی ئه‌و وڵاته له ساڵی 2011 تا نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مسال ئه‌و وڵاته ته‌نیا له كه‌رتی وزه و سامانه سروشتییه‌كان بڕی 105 ملیار دۆلاری به‌هه‌ده‌رچووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.