لە هەولێر شارەوانی و ئاژانسی جایکا ئەمڕۆ سێشەممە 09ـی 08ـی 2022 پڕۆژەیەکی گرینگی چارەسەرکردنی ئاو و ئاوەڕۆ جێبەجێ دەکەن.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: بە مەبەستی تاوتوێکردنی پڕۆژەی (چارەسەرکردنی ئاو و ئاوەڕۆ و دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ) ڕۆڵی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە جێبەجێکرنی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی هەولێر، پێشوازی لێکرا.
ڕاشیگەیاند: لەو دانیشتنەدا سەرۆکی شارەوانی هەولێر وێڕای بەخێرهاتن پاڵپشتی و هەماهەنگی زیاتری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و کاری زیاتر لەگەڵ ئاژانسی ناوبراو دەربڕی، لەبەرامبەردا نوێنەری ئاژانسی جایکای ژاپۆنی سوپاس و پێزانینی ئەو هەماهەنگیەی کرد.
شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە پڕۆژەی (چارەسەرکردنی ئاو و ئاوەڕۆ و دروستکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ) یەکێکە لە پڕۆژە گرینگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بەتەواوبوونی پڕۆژەکە کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر زیادکردنی سەوزایی لە هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.