کۆشکی سپی ئەمڕۆ سێشەممە 09ـی 08ـی 2022 ڕوونکردنەوەی لەسەر گەڕانی ماڵی تڕەمپ دا و هەڵوێستی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لەمبارەیەوە خستەڕوو.
کارین جان پیێر گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: بایدن هیچ زانیارییەکی پێشوەختەی لەبارەی چوونە سەر ماڵی ترەمپ نەبووە.
ڕاشیگەیاند: وەزارەتی داد بە شێوەیەکی سەربەخۆ لێکۆڵینەوە لەسەر تڕەمپ ئەنجام دەدات، بۆیە ناتوانێت لێدوان لەسەر هیچ لێکۆڵینەوەیەکی بەردەوام بدات.
سەبارەت بە هەڵوێستی سەرۆک بایدن ئاماژەی بەوەش دا کە بایدن باوەڕی بە سەروەری یاسا و سەربەخۆیی وەزارەتی داد هەیە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا هەر ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە دوێنێ لەلایەن پۆلیسی نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵیی(ئێف بی ئای)ـەوە پشكنین بۆ خانووەكەی Mar-A-Lago لە فلۆریدا كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.