سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (10ی ئابی 2022)، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، بەردی بناغەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵی دانا.
چەند رۆژێك لەمەوبەر نەجم جبووری ، پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، فڕۆكەخانەی موسڵ لەماوەیەكدا تەواو دەبێت كە لە ساڵێك زیاتر نەبێت. ئاماژەی بەوەشدا: لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا فڕۆكەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵەوە دەست بە نیشتنەوە و هەڵفڕین دەكەن.
پارێزگاری موسڵ جەختیشیكردەوە ، فڕۆكەخانەی موسڵ خەونی گەلەكەمانە، بەم نزیكانەش دەست دەكەین بە بەدیهێنانی.
جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەسەردانێك گەیشتە پارێزگای نەینەواو لەلایەن نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا-وە پێشوازی لێكرا.
كازمی بەردی بناغەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی موسڵ دادەنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.