Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 04:39

یەكپۆشی بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 جێبەجێ دەكرێت 

کوردستان TV
100%

بڕیارەكە نە بۆ قەدەغەكردنی نیقابە، نە بۆ قەدەغەكردنی تەنوورەیە و نە بۆ قەدەغەكردنی باڵاپۆشییە، بەڵكو تەنیا بۆ یەك رەنگییە.

د. كامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامی راپرسییەكی زانكۆی سەلاحەدین-ی سەبارەت بە یەكپۆشی راگەیاند و گوتی: دوای ئەوەی لە سەرۆكایەتیی زانكۆی سەلاحەدین بیرۆكەی یەكپۆشیمان بۆ هات، بە ئامانجی كەمكردنەوەی جیاوازی و باری جیاوازی چینایەتی و كەمكردنەوەی ئەركی سەرشانی خانەوادەی قوتابییان، ئەو بیرۆكەیەمان كردە راپرسی و پرسیار و ئەنجامی راپرسییەكەش بەمشێوەیە بوون:  
ئەگەر یەكپۆشی رابگەیێندرێت، ئایا ئامادەی جێبەجێی بكەی یان نا؟
- 70.6٪ بەڵێ، 29.4٪ نەخێر.
لەنێوان رەنگی سپی و رەساسی و رەش و سپی.
- 74.6٪ رەنگی رەش و سپییان هەڵبژاردووە.
یەكپۆشی بارگرانیی لەسەر خانەوادەی قوتابی كەمدەكاتەوە؟
- 70.9٪ دەڵێت بەڵێ، 29.1٪ دەڵێت نەخێر.
بەباشی دەزانیت جیاوازی هەبێت لەنێوان رەنگی كوڕان و كچان؟
- 58.3٪ دەڵێت نەخێر، 41.7٪ دەڵێت بەڵێ.
پێتوایە یەكپۆشی كاریگەری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی قوتابییان دەبێت؟
- 64.6٪ بەڵێ، 36.4٪ نەخێر.
ئایا ئەو شێوازە راپرسییانە راستەوخۆ بە هەند وەردگری؟
- 79.6٪ بەڵێ، 20.4٪ نەخێر.

هەروەها گوتی: ئەوان وەكو ئەنجوومەنی زانكۆی سەلاحەدین كۆبوونەوەی خۆیان دەكەن و ئەنجامی ئەو راپرسییە دەكەنە بڕیار .
هاوكات گوتیشی: یەكپۆشی بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 جێبەجێ دەكرێت. ساڵنامەی خوێندن لە 04-09-2022 دەستپێدەكات، بەڵام ئێمە تاوەكو 1ی 10 دەرفەت بە قوتابییان دەدەین. لە 1ی 10وە دەچێتە واری جێبەجێكردن، پاشان راگر و سەرۆك بەشەكان بەرپرس دەبن لە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە.
سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین ئاماژەی بەوە دا كە هەر قوتابییەك پابەند نەبێت بە بڕیاری یەكپۆشی، یەكەمجار سزای ئاگاداركردنەوەی پێدەدرێت، جاری دووەم سزای هۆشداری پێدەدرێت و جاری سێیەم دەبێتە دوورخستنەوە (فصل) بۆ ماوەی یەك هەفتە.
د. كامەران یونس روونیشیكردەوە كە ئەو بڕیارە نە بۆ قەدەغەكردنی نیقابە، نە بۆ قەدەغەكردنی تەنوورەیە و نە بۆ قەدەغەكردنی باڵاپۆشییە ، بەڵكو تەنیا بۆ یەك رەنگییە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.