ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10-8-2022 شاعیر ونووسه‌ری ناوداری " ئه‌میر هۆشه‌نگ ئیبتهاج" -ی ئێرانی له ته‌مه‌نی 93 ساڵی كۆچی دواییكرد.
ئه‌میر هۆشه‌نگ ئیبتهاج سه‌میعی گه‌یلانی ناسراو به ((ه . ئه‌لف. سایه)) له شه‌شی (كانونی یه‌كه‌م)، ساڵی 1929 زایینی، له شاری ره‌شت له دایك بوو ،، خوێندنی ئاماده‌یی له شاری تاران ته‌واوكردووه ، یه‌كه‌مین دیوانی شعری خۆی له ژێر ناوی (ئاوازه‌كان)دا چاپ كردووه .
شایانی باسه،زۆرێك له هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانی ئێرانی وه‌ك (محه‌مه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان و هۆمایۆن شه‌جه‌ریان) هۆنراوه‌كانی هۆشه‌نگیان كردووه به گۆرانی.
ناوی هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌كانی:
ئاوازه یه‌كه‌مه‌كان 1325 (1948 ز.)
سه‌راب 1330 (1953ز.)
مه‌شقی قه‌ترانی ـ كانونی یه‌كه‌م 1332 (1955ز).
كازیوه ـ ئایاری 1332 (1955ز.)
زه‌مین ــ تشرینی یه‌كه‌م 1334 (1957 ز.)
چه‌ند به‌رگێك له یه‌ڵدا ـ ئای 1344 (1967 ز.)
یادنامه (وه‌رگێڕانی شیعری تومانیان شاعیری ئه‌رمه‌نی ) ته‌موزی 1348(1971ز.)
تاسپێده‌ی شه‌وی یه‌ڵدا ـ ته‌موزی 1360(1983ز)
یادگاری خوێنی قۆچ ـ تشرینی دووه‌می 1360 (1983ز.)
حافز به‌هه‌وڵی سایه ( دیوانی حافز به پیداچونه‌وه‌ی ئیبتهاج) چاپی یه‌كه‌م 1372(1995 ز.)
تاسیان (شیعره‌كانی ئیبتهاج له قاڵبێكی نوێ) ته‌موزی 1385 (2006ز.)
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.