د. دڵزار حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی كۆنفراسی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی و نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌تیمی عێراق له‌كۆنفراسی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تاكانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌ك تیمی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداربوو له كۆنفراسی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نج كه له‌وڵاتی هیندستان به‌رێوه‌چوو، به‌شداربووین توانیمان بۆ هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ده‌ستكه‌وتێك به‌ده‌ست بهێنین له‌گه‌ڵ وڵاتان چه‌ندین رێككه‌وتنمان واژوو كرد، ئێمه‌ش نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان توانیمان به‌شی هه‌رێم وه‌ربگرین كه‌سوودێكی باش به‌وه‌رزشوانانی یاری شه‌تره‌نج ده‌گه‌ێنێت.
د.دلزار حه‌مه ساڵح گوتیشی، هه‌ردوو ساڵێك جارێك ئه‌و كۆنفراسه نێوده‌وڵه‌تییه به‌رێوه‌ده‌چێت، ئه‌مساڵیش له‌وڵاتی هیندستان هاته ئه‌نجامدان، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێمی كوردستان به‌نده وه‌ك سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و و پشتیوان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری ئه‌كادیمیای شه‌تره‌نج به‌شداربووین.
گوتیشی توانیمان له‌و كۆنفراسه‌دا رۆڵ ببینین له نووسینه‌وه‌ی چه‌ندین چه‌ندین برگه و یاسا و رێنماییه تایبه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌شه‌تره‌ج ، هه‌روه‌ها ده‌نگی ئێمه‌شی تێدابوو له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی.
د. دلزار حه‌مه‌ساڵح وه‌ك ئه‌ندامی كۆنفرانسی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی گوتیشی، ئێمه به‌خۆشحاڵییه‌وه بۆ دووه‌م جاره به‌شدارین، گرنگی ئه‌م كۆنفراسه له‌وه‌دایه بڕیار و راسپارده‌ی تازه ده‌رده‌كرێت، به‌شداری ئێمه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌شداریشمان تێبنیی و وته و گفت‌و گۆی خۆمان هه‌بووه تا بریاره‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی وه‌رزشوانانی هه‌رێمیش دابێت تایبه‌ت به‌یاری شه‌تره‌نج.
خۆشبه‌ختانه ئه‌مه دووه‌مجاره وه‌كو سه‌رۆكی یانه‌ی خانزاد به‌شداری له دوو كۆنفرانسی
هه‌روه‌ها د. دلزار حه‌مه‌ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌و كۆنفراسه‌دا، كه سه‌رۆكی 200 وڵات تایبه‌ت به‌م یارییه به‌شداربوو، توانیمان ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزینه‌وه بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و پڕۆتۆكۆڵ له‌گه‌ڵیان، هه‌روه‌ها دیدارمان له‌گه‌ڵ چه‌ندین سه‌رۆكی وڵاتان تایبه‌ت به‌یاری شه‌تره‌نج هه‌بووه زانیاری و پڕۆتۆكۆڵمان له‌گه‌ڵیاندا ئه‌نجامدا له‌پێناو ئه‌وه‌ی بتوانین سودێك به‌وه‌رزشوانان بگه‌یه‌نین.
هه‌روه‌ها د.دلزار حه‌مه ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌و كۆنفراسه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا كه‌سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عێراق به‌سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی ئاسیا به‌شی رۆژئاوا هه‌ڵبژێردرا ، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان سوودی ده‌بێت كه سه‌رۆكی ئه‌م یه‌كێتییه به‌ڵێنی داوه كه پاڵه‌وانێتی داهاتووی شه‌تره‌نجی ئاسیا به‌شی رۆژئاوا له‌هه‌ولێری پایته‌خت به‌رێوه‌بچێت.
ئۆڵۆمپیادی شەترەنجی جیهانی دوو ساڵ جارێک بەرێوە دەچێت لەلایەن یەکێتیی شەترەنجی نێودەولەتی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئەمساڵ ئەو پاڵەوانیەتیە لە رێکەوتی 28 تەمووز دەستی پێ‌کرد و تاوەکو 10 ئاب بەردەوام بوو.
له‌پاڵه‌وانێتییه‌دا 187 هەڵبژاردەی وڵاتان بەشدارن، هەڵبژاردەی عێراق بە دوو تیمی کوڕان و کچان به‌شداره ، کە 3 یاریزانی کورد لەگەڵ شاندی وڵاتی عێراقن ئەوانیش هەر یەک لە ئاکار عەلی و زۆزک سەلاح و سارا مەسعودن..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.