پۆلیسی ھەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی کوژرانی کەسێک بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن بڵاوکردەوە.
لهروونكردنهوهیهكدا، پۆلیسی ههولێر بڵاویكردهوه: بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 10 ى 8 ى 2022، ھێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاگادار کرانەوە کە لە سنووری ناحیەی (کەسنەزان) ڕووداوێکی تەقەکردن ڕووی داوە و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (ئهحمهد ئیبراھیم محهمهد) کوژراوە و ھەروەھا کەسێکیش کە لەگەڵی بووە، بریندار بووە بەناوی (ڕێبین نەوزاد خدر).
پۆلیسی ههولێر روونیشی كردووهتهوه، دەستبەجێ ھێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و توانییان شوناسنامەی تۆمەتباران دەستنیشان بکەن، کە دوو کەسی ھاوڕێی یەکتر بوون و یەکێکیان ناوی (ش. ع.)ـە و تۆمەتباری دووەم ناوی (ئـ) تەقەیان لە بکوژ و زامدار کردووە و ھۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆنی نێوان کوژراو و بکوژ دەگەڕێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.